کوردستانگرنگ

مەسروور بارزانی بۆ قوتابیانی دەرچوو: دەنگدانی ئێوە زۆر گرنگە چونكە ئێوە تێگەیشتنتان باشە و بڕیارتان دروستە

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگیی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوە چوو، لە وتارێكدا سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە تەواوی دەرچووانی ئەم خوولە كرد و هاوكات سوپاسی مامۆستایانیشی كرد كە وێڕای قەیرانەكان نەیانهێشت خوێندن دوابكەوێت و بەردەوامبوون لە خوێندن و پێگەیاندنی قوتابیان و بەڵێنیشی دا ئەوەی لە دەستی حكوومەت بێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ئازارنەی مامۆستایان چەشتوویانە درێغی نەكەن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 11ی ئۆكتۆبەری 2024، مەسروور بارزانی لەمیانی پێشكەشكردنی گوتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەددین لە پەیامێكیدا بۆ قوتابیانی دەرچوو گوتی: شانازیتان پێوەدەكەین و ئەم سەركەوتنە لە هەمووتان پیرۆزبێت و هاوكات ستایشی هەوڵی مامۆستایانی كرد كە وێڕای ئەوەی تووشی چەندان قەیرانی و ناخۆشی ژیانبوون، نەیانهێشت خوێندن دوابكەوێت و ئاماژەی دا كە سەرەرای ئەوەی مامۆستایان بەهۆی قەیرانەكان ژیانیان ناخۆش بووە، بەڵام نەیانهێشتووە قوتابیانی خۆشەویست بە هیچ جۆرێك داببڕێن لە خوێندن و بەڵێنی ئەوەیشی دا كە بەمهۆیەوە ئەوەی لە دەستی حكوومەتی هەرێم بێت درێغی ناكەن لە قەرەبووكردنەوەی ئەو هەوڵانەی مامۆستایان و ئەو ئازارنەی چەشتوویانە. 

سەرۆكی حكوومەت لە بەشێكی تری قسەكانیدا دووپاتی كردەوە، حكوومەتی هەرێم دەیەوێت ئاستی خوێندن لە كوردستان بەرەو پێشەوە ببات و بۆ ئەم مەبەستەیش دەستەی متمانەبەخشین كارا كراوە و دامەزرێنراوە، لە پێناو ئەوەی خوێندن لە كوردستان بە ستانداردی نێودەوڵەتی بكرێت.

لە درێژەی قسەكانیدا مەسروور بارزانی رووی كردە قوتابیان و پێی گوتن، یەكەم تاقیكردنەوە چەند رۆژی داهاتوو دەست پێدەكات و ئەمیش هەڵبژاردنی كوردستانە و پێویستە هەمووتان بچن دەنگ بدەن چونكە مافی خۆتانە، ئێوە بەو زانستەی فێربوون دەتوانن خوێندنەوەیەكی باشتر بۆ پێشهات و رووداوەكان بكەن و گرنگە هەمووتان بچن لە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەر بەو لایەنەی كە پێتان وایە دەتوانێت خزمەتی وڵاتەكەمان بكات و بەو لایەنەی كە دەتوانێت ئارامی و ئاوەدانێ بۆ وڵاتەكەمان دەستەبەر بكات. 

زیاتر گوتی، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێوە گرنگە و بۆ هەموومان گرنگە، چونكە هەر بڕیارێك لەم هەڵبژاردنە بدرێت چارەنووسی وڵاتەكەمان دیاری دەكات و شێوازی حكوومڕانی بۆ چوار ساڵی ئایندە دیاری دەكات و دەستنیشانكردنی ئەم حكوومەتە لە دەستی ئێوەیە، ئێوە دەتوانن دەستنیشان بكەن و بڕیار بدەن كام جۆری حكوومەتتان دەوێ و گرنگە بچن و بەشداری هەڵبژاردن بكەن بۆ ئەوەی خەڵكانێكی تر لەجیاتی ئێوە بڕیار نەدات. سەرۆكی حكوومەت دڵنیایی دا و دووپاتی كردەوە لەبارەی گرنگیی دەنگدانی قوتابیان بەو لایەنەی كە پێیان وایە خزمەتی كوردستان دەكات و گوتی، دڵنیام بە دەنگی ئێوە بڕیاری دروست دەدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button