محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ڕای گەیاند “پێشبینی دەکرێت لە 17ی ئهم مانگهوه شهپۆلێكی بارانبارین كه سهرچاوهكهی دهریای ناوهراستە بگاته هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکانی چەند ناوچەیەکەوە بە بارانی ناوبەناو دەستپێبکات.”
ئەو کەشناسە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رۆژی 18ی ئەم مانگە له پێش نیوهڕۆوە تاوەکو ئێوارە “بارانی پچڕ پچڕ و هەورە برووسکە لە دهۆك، زاخۆ، سۆران، ئاكرێ، چۆمان، بارزان، باتیفا، بامەڕنێ و شیلادزێ هەبێت.”
بە گوتەی محەممەد کەمال، 19ی مانگ لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانێکی مامناوەند هەیە و لە ناوچەکانی دیکە باران نابارێت.
بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت. محەممەد کەمال دەڵێت، “پێشبینی دەکرێت ئێوارەی 20ی مانگ له سنووری ههولێر، دهوروبهری كهركووك و سلێمانی تاوه بارانی پاییزه ببارێت و بارانبارینەکە تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت.”