ئەمڕۆ شەموو 12ـی ئۆكتۆبەر، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هەردوو جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاهەنگێكی گەورەی جەماوەری لە ناو یاریگەی دهۆك بەڕێوە دەچێت.
پێشبینی دەكرێت لەو ئاهەنگەدا هەزاران هاووڵاتی ئامادە بن و ببێتە یەكێك لە گەورەترین كەرنەڤاڵەكانی بانگەشە لە كوردستان.
بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسیی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.
Facebook Comments Box