کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: هیچ دوژمن و ناحەزێك ناتوانن پارتی رابگرن

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند: بێگومان ناتوانن، چونكە پارتی خاوەنی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەی خۆنەچەمێن و جەماوەرێكی خۆڕاگرە، بۆیە هیچ دوژمن و ناحەزێك ناتوانن پارتی رابگرن، ناتوانن پارتی بڕووخێنن، ناتوانن خەونی چەپەڵی خۆیان سەربخەن.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند: ئەمڕۆ هەندێك خەڵك هەن رەنگە بەشی دوو ژەمە خواردن خەڵكیان لەگەڵدا نەبێت، داوای ڕووخاندنی پارتی دەكەن. باشە ئەگەر ئەوان جەماوەری پارتییان لەگەڵ بوایە و ئەوان زۆرینە بوونایە، چیان بەسەر خەڵك دەهێنا؟

گوتیشی: پارتی خاوەنی ئەم جەماوەرەیە، پێویستە هەر كەسێك بیر لە ئەوە كردبێتەوە كە ڕێگە لە پارتی بگرێت،بیر لەوە بكاتەوە كە زیان بە پارتی بگەیەنێت، پێویستە بیر لە جەماوەری پارتی بكاتەوە و ئەوە بزانێت كە پارتی خاوەن جەماوەرێكە، بە كەس ناچەمێت و بە كەسیش راناوەستێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button