کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان:

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەڕنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دهۆک، کە بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان
لە ناو یاریگای دهۆک، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار هاندەر و لایەنگرانە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەن، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانێ بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە، لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزی و پەرۆشیی ئەو ئازیزانە و سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی شاری دهۆک و بادینان، داوای لێبووردنیان لێ دەکەین.و لێرەوەش هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
۱۱ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button