کوردستانگرنگ

یەکێتی چۆن شنیار ئەنوەری کڕییەوە؟

“شنیار ئەنوەر” ڤێلایەکی نیو ملیۆن دۆلاری لە ئەمریکا بۆ کراوەتە هەدیە !

ــ ڤێلا 48 دەفتەریەکەی شنیار لەئەمریکایە و 500 مەترە
ــ ئەو پارانە لە داهاتی سلێمانی و خەزێنەی “حەشدی شەعبی” دراون ..
ــ ئەم خانوە بەرامبەر هەڵتەکاندن و هەڵوەشاندنی “بەرەی ناڕازی” بووە

رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی، لەبارەی ئەو پارە و خانوە گرانبەهایانەی دواوەتە شنار ئەنوەر، دەنوسێت:

بەپێی ئەو بەڵگەو دیکۆمێنتە تایبەت و باوەرپێکراوانەی دەستم کەوتوون دەیسەلمێنن “شنیار ئەنوەر ، چالاکوان و هاوژینەکەی ( سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری پێشوو ) خانوو ،ڤێلایەکی گەورەیان لە ویلایەتێکی ڕاقی ئەمریکا بۆ کراوەتە دیاری لەلایەن گەورە بەرپرسێکی سلێمانی ( وە لەداهاتی سلێمانی ) .

بەڵگەکانی من دەڵێن خانووە گرانبەهاکەی “شنیار خان” کە ڕوبەرەکەی 500 مەترە ، خانووی ژمارە 10581 ەو لە ناوچەی ( speiden,Manassas ، ویلایەتی ڤێرجینیا ، بلۆکی A ) یە .

خانوەکەی شنیار لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبووی ( گوندی ستانلی مارتن ــ Stanley Martin ، کە کۆمەڵگەیەکی گرانبەها و بەرپرسەکان و بازرگانەکانی ناوچەی یەکی ڤێرجینیایە ) ، ئەوەش لە مامەڵەیەکدا بە 485,000$ چوار سەد و هەشتا و پێنج هەزار دۆلار واتا ” 48 دەفتەر دۆلار کڕدراوە ( کە تەنها ئەتعابی موحامی 20,000$ بووە ) .

من بە وردی بەدوای ئەم باسە چووم و زانیم کە پێش کڕینی خانووەکە شنیار ئەنوەر پەیوەندی بە گەورە بەرپرسێکی سلێمانی ….. دەکات و دوای دوازدە خولەک قسەکردن بەڵێنی کڕینی خانوەکە دەدرێت ( ئەمە بریتی بووە لە ئیش کردنی شنیار لەنێو شەقام دا وەکو هەواڵگر ) ، واتا کارم بۆ بکە و هەدیەت دەکەم ،
وە دوای هەفتەیەک لەڕێگای کۆمپانیای ( بەر… لە بازاڕی شەوکەتی مەلا ، سليمانی بازاڕی دۆلارەکە پارەکە بە هەژماری بانکی ژمارە ٢١…٤٤٨..٧ ، حەواڵە بەرامبەر کاشی هەژماری بانکی شکێندراوەتەوە ،

ئەم پرۆسەیە بۆیە وا بە ئاڵۆزی کراوە چونکە ناردنی نیو ملیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا قەدەغەیە بەڵام ئەو کۆمپانیایەی بازاڕی دۆلارەکە بەو اسلوبە پارەکە حەواڵە دەکات بەڵام لە ئەمریکا بە چەند قیستێک پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری سەرکەوت و شنیار و پارێزەرەکەیان بەناوی ڕێکخراوێکی وەهمی ( ئەمەش باسێکی زۆر قورسترە و دوازدە بەڵگەی تێوە گلانیانم لایە لە سپ….پارە) .

زانیاری وورد و بەڵگەی تەواوم هەیە کە ئەو پارەیەی بە شنیار دراوە لە داهاتی سلێمانی بووە لەو بەشەی بۆ موچەی فەرمانبەران مانگانە کۆدەکرێتەوە ( بەشێکی تری پارەکانیش لەلایەن دارایی حەشد دراوە ، بەسەفقەیەکی گوماناوی تایبەت .

ـــــ ئەوە بەڵگەنامەی کڕینەکە و عەقدی نێوان شنیار و کۆمپانیای فرۆشیار و ، ناوی کۆمەڵگا نیشتەجێبوەکە و مواسەفاتەکانی کە گرانبەهایە و تەنانەت وێنەی خانوەکەشم داناوە ..

ــ من ئاوا بە بەڵگە و مەلەف کار ئەکەم و ئەزانم ئێوەش کە بینەری منن بێ بەڵگە قسەی هاکەزاییتان ناوێت .. ئێوە شایەنی باشترینن

ـــ شەوانی تر مەلەف و نهێنی تری شنیارخان ئەخەینە بەردەم ڕای گشتی ( بە تایبەت پرسی سوکایەتی بە شەڕواڵ و جلی پێشمەرگەیەکی یەکێتی )

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button