دەزگای خێرخوازیی بارزانی 540 یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەشی خانەوادەی شەهیدان دەکات.
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین بەڕێوە دەچێت و تییدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی 540 یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەشی خانەوادەی شەهیدان دەکات لەگەڵ چەندین کار و چالاکی تر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (پلاتفۆڕمی هیوا و گرنژین) بەڕێوەدەچێت.
شایەنی باسە، لەم پلاتفۆرمەکەدا بەشێک لە کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ منداڵان دەخرێتە ڕوو، هاوکات 540 یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەشی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكات.
Facebook Comments Box