کوردستانگرنگ

لیستی نوێی مووچە بڵاودەکرێتەوە و مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت

ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و حکومەت نایەوێت لەمە زیاتر دوابکەوێت.

هەرچەندە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە, بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان، حکومەتی هەرێم ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕادەگەیێنرێت، لە چەند ڕۆژێکی کەم و پێش پشووی هەڵبژاردن سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، هەرچەندە وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بڕی 927 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە و 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، کورتهێنانەکەش بەهۆی مانگەکانی ڕابردووەوەیە.

حکومەتی عێراق مانگی حەوت نزیکەی 600 ملیار دیناری بڕی، بۆیە بە ناچاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە مووچەی مانگی هەشتی بۆ حەوت خەرج کرد، دواتریش پارەی مانگی نۆی بۆ هەشت خەرج کرد، لە مانگی هەشت حکومەتی عێراق بەشێک لە لێبڕینەکانی خەرج کرد و تەنیا بڕی 243 ملیار دینار مایەوە بینێرێت، بۆ ئەم مانگەش بڕی 71 ملیار دیناری نەناردووە، واتە بە کۆی گشتی ئێستا 314 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

لەمبارەیەوە رۆژی شەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دڵنیایی دا کە کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا نەماوە و ئەم بابەتە چارەسەرکراوە، لەبارەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆش گوتی بەغدا دەینێرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button