فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پەیجی (سەكۆ)وە، ڕیزبەندیی ئەو كەناڵ و سایت و پەیج و كەسایەتییانەی بڵاو كردووەتەوە كە لە دوو مانگی ڕابردوودا، زۆرترین هەواڵی ساختەیان بڵاو كردووەتەوە.
لە زانیارییەكەی پلاتفۆرمی سەكۆی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكان لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا لە 1/8 تا 25/9/2024، 10 كەناڵ و ماڵپەڕ و پەیج و كەسایەتی، زۆرترین هەواڵی ساختە و بێ بنەمایان بڵاو كردووەتەوە، كە كۆی ئەو هەواڵە ساختە و زانیارییە بێ بنەمایانە 432 هەواڵ و زانیارییە.
” پرۆسەی چاودێری و بەدواداچوون و ڕووپێوی بۆ 130 دەزگا و ماڵپەڕ و پەیج و كەسایەتی كراوە كە زۆرترین هەواڵ و زانیاریی ناڕاستیان بڵاو كردووەتەوە”
ڕیزبەندیی 10 كەناڵ و پەیج و كەسایەتی بەم شێوەیەیە
یەكەم: NRT
دووەم: واژۆ
سێییەم: SNN
چوارەم: پەیام
پێنجەم: عەلی حەمەساڵح
شەشەم: سپێدە
حەوتەم: KNN
هەشتەم: كۆباس
نۆیەم: بوار
دەیەم: شارپرێس