کوردستانگرنگ

ئومێد خۆشناو: خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئەوپەڕی پلەی نائەخلاقی بوو، فووی لە چرای هیوای گەلێك كرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر ڕایگەیاند، كە خیانەت ئەوپەڕی پلەی نائەخلاقییە و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر فووی لە چرای گەلێك كرا.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە: له‌ ١٦ی ئۆکتۆبه‌ردا پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گرووپێک تۆختر بووەوه‌، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لە سیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک، بۆ چی و بۆ كێ‌ و بەرەو كوێیە؟
پارێزگاری هەولێر ڕوونتر دەڵێ: ئەگەر ئامانجی سیاسەت، بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییە و كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان‌ و نزیكبوونەوە لە خۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه‌په‌رستی.
ئومێد خۆشناو، لە بەشێكی نووسینەكەیدا، ئاماژەی بەوە كردووە: خیانەت دوایین پلەی نائەخلاقیە، ئیتر لە دوای داستانی سحێلا و پردێ و مەحموودیه ‌و مه‌خموور بۆ خۆفرۆشان ڕوون بووەوە، كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نییە بتوانێ بە زۆرەملێ و ملهوڕی تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن، ته‌نیا ئه‌و مرۆڤه‌ موتوربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که‌ هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.
دووپاتی دەكاتەوە: “به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمانداباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕووڕه‌شی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌نجامده‌ر و بکه‌رانی خیانه‌ت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button