کوردستانگرنگ

بنەماڵەی هاوکار جاف دەڵێن، بە عەشایەری تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە

پەیامێک لە بنەماڵەی هاوکار جاف_ەوە:

بەڕێزان
دادگاکانی عیراقی فیدراڵ
دادگاکانی هەرێمی کوردستان
‎جەماوەری بەشەڕەفی کوردستان

‎ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکارجاف لەم مینبەرەوە ڕایدەگەیەنین وەکو وەڵامێك بۆ تیرۆریستی داواکاراو و هەڵاتوو لە دادگا ( لوئەی محمد ڕەزا ) کە دەستی سورە بەخوێنی شەهید عقید هاوکار جاف دانەری بۆمبەکەی ژێر ئۆتۆمبێڵی شەهید بووە بۆ تیرۆرکردنی.

‎ لێرەوە ڕای گشتی و دادگاکانی هەرێمی کوردستان و دادگاکانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ و دادگای فیدڕالی ئاگادار دەکەینەوە بەزووترین کات ( لوئەی محمد ڕەزا ) و تاقمە تیرۆریستییەکەی دەستگیر بکرێن و پەلە بکرێت لە دەستگیرکردنیان و بە سزا گەیاندیان، ئەگەرنا ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف تۆڵەی خۆمان بەدەستی خۆمان دەکەینەوە و کاری خراپتر ڕوودەدات، لەدوای ئەم ڤیدیۆیە و ئیعترافەی لوئەی سەلماندیان کە سەران و دەسەڵاتدارانی یەکێتی نوێ شەهید هاوکاری تیرۆر کردوە و لوئەی محمد رەزا دەیەوێت پاکانە بۆ بافڵی تیرۆریست و وەهابی تیرۆرست بکا کە بڵێت منم هاوکارم تیرۆر کردووە نەك ئەوان، ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید هاوکار بە لوئەی تیرۆریست ڕادەگەیەنین کەوا تۆ کێیت تا بێیت و هاوکار تیرۆر بکەیت ئەگەر دەسەڵاتێکی وەك یەکێتی نوێت لەپشت نەبێت.

‎دووبارە سەلماندت کە تۆ ئەم کارە قيزەونەت کردووە و هەر تۆش لەڕێگای وەهابی تیرۆرست ئەم کارەت ئەنجامدا، هەروەها سەلماندتان ئەم کارە تیرۆریستیەتان ڕاستەوخۆ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی تیرۆرست ئەنجامداوە.

‎ ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید لێرەوە پەیمان بە خوێنی هاوکار دەدەین ئەگەر دادگاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق نەیانتوانی ئەم تاقمە تیرۆریستییەی سلێمانی و بافڵ دەستگیر بکەن و بە سزایی یاسایی خۆیان نەگەیەنن، ئەوا ئێمە بە عەشایەری لەگەڵیان دەکەین.

بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف
١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button