
شارەوانی هەولێر هۆشداری بە کاندید و لایەنە سیاسییەکان دەدات، کە پۆستەر و فلێکسەکانیان کۆبکەنەوە، ئەگەر پابەند نەبن، داوادەکەین لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند: 21ی ئەم مانگە هەر نۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەی شارەوانی، دەست بە کۆکردنەوەی فلێکس و پۆستەرەکان دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: “داوامان لە کاندید و لایەنە سیاسییەکان کردووە، کە خۆیان فلێکس و پۆستەرەکان کۆبکەنەوە، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوا خۆمان کۆیان دەکەینەوە، بەڵام نووسراوی فەرمی ئاراستەی کۆمیسیۆن دەکەین تاوەکو لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
Facebook Comments Box