
بۆچی بافڵ تاڵهبانی 16 رۆژە ناهێڵێت نەوتی رەش بگاتە وێستگەكانی تاسڵوجە و بازیان؟
یەكێتی نانیشتمانی كوردستان لە چوارچێوەی پیلانەكەی بۆ ساختەكاری و تهزویر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا هەروەك لە تۆمارە دەنگییەكەی نێوانیاندا بافڵ و قوباد تاڵەبانی باسیان دەكرد، پیلانی داناوە كارەبای سلێمانی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ببڕێت!
بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، ماوەی 16 رۆژی تەواوە، یەكێتی نانیشتمانی كوردستان لە ڕێگەی شێخ ئەحمەدی نۆكانەوە، ڕێگرییەكی تەواوی كردووە لە گەیشتنی ئەو تانكەرانەی نەوتی رەش لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەی كارەبای (تاسڵووجە و بازیان) دەگوازنەوە تاوەكوو ئەو دوو وێستگەیە كێشەی كارەبایان هەبێت و نەتوانن كارەبا بەرهەم بهێنن، بەم هۆیەش كوژانەوەی تەواوەتی (Shut Down) ڕوودەدات و تەواوی پارێزگای سلێمانی بێ كارەبا دەبێت!
زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن كە یەكێتی لە ڕێگەی دروستكردنی كێشەی كارەبا دوو پیلانی هەیە:
یەكەم: دەیەوێت خەڵكی سلێمانی كارەبایان نەبێت و تا رۆژی دەنگدان، چەند ڕۆژێك بێت كارەبایان نەبێت، بەم هۆیەشەوە یەكێتی بڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان خەتابارە و بەم جۆرەش خەڵك تووڕە بن و دەنگ بە مافیا و دز و قاچاخچی و ڕێگرەكانی یەكێتییەكەی بافڵ بدەن!
دووەم: ئەمە زانیاریی 100% پشتڕاستكراوەیە كە بافڵ و قوباد پیلانیان داناوە بە پاساوی نەبوونی (نەفتی رەش) ڕۆژی هەڵبژاردن بەرپرسانی هەردوو وێستگەی كارەبای (تاسڵوجە و بازیان) ناچار بكەن كە وێستگەكان بكوژێننەوە و بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ سفڕ دابەزێنن، بەم جۆرەش هیچ بنكەیەكی دەنگدان لە سلێمانی كارەبایان نەبێت، لەم ڕێگەیەشەوە ئەو سندووقە ساختانەی كە لە چەند هەفتەی رابردوودا بە پاساوی تێستكردن پڕكراون لە دەنگی ساختەی كاندیدانی یەكێتی، بخرێنە جێگەی سندووقە راستەقینەكان و بەم جۆرەش ئەو پیلانی ساختەكارییەی یەكێتی دایناوە، وەدی بێت!