“شنیار ئەنوەر” 22 دەفتەر دۆلاری لە بەرپرسێکی یەکێتی سەندوە !
ــ شنیار ئەنوەر سەرجەم سکاڵاکانی ئەمریکای دۆڕاندوە و شاردویەتیەوە ! ( نهێنیەکانی ئەم باسە !)
ــ مەسرور بارزانی بە چ مەرجێک لە حەقی خۆی بەرامبەر شنیار خۆش بوو ؟
رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی، لەبارەی ئەو پارە و خانوە گرانبەهایانەی دواوەتە شنار ئەنوەر و زانیاریە نەزانراوەکانی ئەو کاندیدەی یەکێتی، لە بەشی دووەمی بڵاوکراوەکەیدا، دەنوسێت:
تحقیقی ڕۆژنامەوانی #زنجیرەی دووەم
لەبارەی کەیسی چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ” شنیار ئەنوەر ” زیاتر کۆڵیمەوە و وورد بومەوە تا لە ئەمریکاوە بەدەیان مەلەف و دیکۆمێنت ڕاستی و ووردەکاری سەرجەم ئەو سکاڵایانەم دەست کەوت کە ماوەی دوو ساڵە خۆی و هاوژینەکەی “ڕیکلام و خۆ بەبازاڕکردنی، بۆ خۆیان پێدەکەن ” مەسرور بارزانیمان پەلکێشی دادگاکانی ئەمریکا کردوە بۆ لێپێچینەوە”
لە ڕاستی دا شنیار لە ڕێگای پارێزەر (j.j.A) کە بەپارێزەری کەیسە کەسیەکان ناسراوە لەدادگای تایبەتمەند / ڤێرجینیا ، سێ سکاڵایان لەسەر ( مسرور بارزانی ) تۆمارکردبوو ،
بەڵام دوای ووردبینی کردن هەر سێ دەعواکەی دۆڕاند و حەق و مافی تیمی پاريزەرەکان و دادگا (220,000 هەزار دۆلار) واتا بیست و دوو دەفتەر بوو لێی سەندرا .
شنیار دەعوای یەکەمی لەبەرواری ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ لەسەر ( کڕینی ڤێلایەکی 27 ملیۆن دۆلاری لە زۆنی یەکی ناوچەی (بیڤەرلی هێلس لە کالیفۆڕنیا و لقی کۆمپانیایەک لە مەیامی ، زۆنی 7) لەلایەن هاونیشتیمانی ، “مەسرور مسعود موستەفا موحەمەد بارزانی” ، بوو کە هەڵگری پاسپۆرتی دووەمی ئەمریکی Green Card / گرین کاردە بەژمارە 123-454687 ) ،
دوای یەکەمین دادبینی کردن لە دادگای ناوچەی یەک/ئەلکساندریا/ڤێرجینیا virginia و لەلایەن دادوەر ( :T.S.ELLIS THE THIRD
داواکە لە بەرواری (٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣) بە تەواوی ڕەت کرایەوە و مافی دادگاییەکە و حەقی پارێزەری خۆی وە پاريزەر ــ broun rudnickکە پارێزەری مسرور بارزانیەــ درا بەسەر هاوڵاتی ” شنیار ئەنوەر حەسەن فتاح ” بە سیفەتی سکاڵاکار ، کە بڕەکەی ٩٠ هەزار دۆلار بووە .
دواتر و لە شەوی ١١ی ٦ی ٢٠٢٣ شنیار ئەنوەر قسە لەگەڵ بەرپرسێکی سلێمانی دەکات و پێی دەڵێت هاوکاری بکات ئەمجارە مسرور بارزانی ئابڕو دەبات ، بەرپرسەکە بە ڕێکەوتنەکە ڕازیە و نیەتەکە گوشار کردن بوو لە ڕکابەرەکەی و بەشیکێشی باوەڕکردنی بووە بەو ڕیکلامە فەیک و وەهمیانەی شنیار بەناوی بەرپرسانی ئەمریکاوە کردبوونی .
ئەنجامی ئەم ئیتیفاقیە پێدانی نۆ دەفتەری دادگاییەکە بوو ( پارەکە لە ڕێگای کارمەندی ئیدارەی … بەناوی ” ئ” لە سلێمانی بەکاش تەسلیم کرا .
دواتر لەڕێگای بەرپرسێکی پيشوو دیاری ئۆپۆزسیۆن شنیار لینکی بۆ دروست دەکرێت لەگەڵ دوو بەرپرس لە کۆمەڵەی ( چوارچێوەی هەماهەنگی ، یەک سەربازی یەک هەواڵگری ) ئەوان لە بەرواری ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ لیستێک ناوی بەرپرسانی کوردی پێدەدەن بۆ سکاڵا لەسەرکردن لە ئەمریکا ( مەسرور مسعود بارزانی ، لاهور جەنگی بورهان ، ئەژی مەلا ئەمین ) ،
نیەتی جەماعەتی شیعەکان دروست کردنی “هەڵایەکی ئیعلامی” و گوشارێک بووە لەسەر بەرپرسانی کورد لەڕێگای ئەمریکای دۆستیانەوە ، ئەگین زانیبویان شنیار ڕاست ناکات و تەنها وەکو گەشتیارێک سەردانی کۆشکی سپی و کۆنگرێس دەکات ، واتا وەکو خەتێکی هەواڵگری بەکارهينراوە ( شنیار لە ئەمریکا ، بێ کار بەطالة )یە .
دواتر سکاڵای دووەم دیسان لەسەر مەسرور بارزانی لە بەرواری ٢٤ی تەمووز تۆمار کرا ، بەڵام دوای تەنها دوو ڕۆژ داواکە بەتەواوی ڕەد کرایەوە و حەقی پارێزەر بە 20,000$ خەمڵێندرا ( ئەم پارەیە لەلایەن سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دراوە) .
broun rudnick پارێزەری بارزانی گوتبووی قسەیەک بە هاوسەری شنیار گوتراوە ئەگەر تێگەیشتبێت جارێکی تر سکاڵا تۆمار ناکات.
دواتر سکاڵای سێیەم و کۆتایی لە ١ی ئەیلول تۆمار کرا ، شنیار خان ئەویشی دۆڕاند و ئەتعابی محامی کردیە ١٠١ هەزار دۆلار واتا یازدە دەفتەر .
ـــــــــــــــــــــــ تێبینی /
یەکەم / شنیار ئێستا حەقی دۆڕاندنی ئەو سێ کەیسە ( 150,000$ ) قەرزاری مەسرور بارزانیە بە بەڵگە ، قسە جدیەکە ئەوەیە مەسرور بارزانی لەبەرچی ئەو پارەیەی لێ وەرنەگرتووە ؟ ــ ئایا دواتر ئەو پارەیە شنیار لە پەرلەماندا دەکاتە پەرلەمانتاری پارتی ؟
دووەم / شنیار یاریزانێکی بچوک بووە و لەنێو تۆڕێکی گەورەتر بەکارهێنراوە ..
ــ من شەڕو ناکۆکیم لەگەڵ شنیار خاتوون نیە بەڵام ئەو بانگەشەی دەکرد و دەیگوت “مەفرەزەکانی ئێف بی ئای دەهێنم و گوێی بەرپرسانی کورد دەگرم ، تەنها ویستم بزانم وایە یاخود نا ، فەیک و وەهم و خەیاڵ بوو …