کوردستانگرنگ

سەید عەبدوڵڵا کەردزی پشتیوانی خۆی بۆ لیستی 190ی پارتی ڕاگەیاند

پەیامێک لە سەید عەبدوڵڵا کەردزی، بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ بەڕێز سەرۆک مسعود بارزانی

من تەمەنێک لە هەموو کاتە سەخت و هەستیارەکان پێشمەرگەی جەنابت بوویمە بۆیە ناتوانم قەناعەت بەوە بکەم لەم دۆخ و کاتە هەستیارە لە پشتی بەڕێزتان نەبم. من بە درێژایی ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتیم هیچ کات زەرەرم بۆ پارتی و شۆڕش نەبووە بەڵام بەداخەوە کەسانی بێباک لە شۆڕش و شۆڕشگێران بە زەرەرلێدان و دژایەتی کردنمان ناچاری هەڵوێستێکمان دەکەن کە بە دڵی خۆشمان نیە. سەرەڕای ئەو گرفت و کێشانەی بۆ من دروست کراوە بەڵام لەسەر ڕێنمایی و فەرمانی جەنابتان گرفتەکان بە جەنابتی دەسپێرم بۆ دوای هەڵبژاردن منیش بە گیانێکی پێشمەرگانە پشتیوانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم وە داوا لە هەموو ئەو هەڤاڵ و تێکۆشەرانە دەکەم کە گرفتیان بۆ دروستکراوە یان بە هۆکارێک دڵیان شکاوە لە کاتە هەستیارە ببنەوە بەشێک لە سوپای پاڵپشتی سەرۆک بارزانی بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە کۆتاییدا سوپاسی تایبەتی خەڵکی کوردستان، تێکۆشەرانی دێرین، پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان دەکەم کە بێ جیاوازی حزبی بە گیانێکی خوشک و برایانە پەرۆش و دڵسۆزی نیگەرانیەکانی من بوون منەتبارتانم.

دڵسۆزتان
سەید عبداللە کەردزی
١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button