کوردستانگرنگ

کۆمسیۆن دوایین راپۆڕتی لەسەر دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین زانیاری و وردەکاری لەسەر ئەم پڕۆسەیە بڵاوکردەوە.

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە چاودێریی هەزار و 926 چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان بەڕێوەچووە، هاوکات سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان ئامادە بوون.

کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە کە 165 بنکە و 749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوون، وە لە کۆى 215 هەزار و 960 دەنگ، 208 هەزار و 521 کەس بەشدارى دەنگدانى تایبەتى کردووە کە لەو ژمارەیە 203 هەزار و 773 دەنگدەریان لە رەگەزى نێر بوون و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان مێ بوون.

وە سەبارەت بە دەنگدەرانی تایبەتی خوێندەوار و نەخوێندەوار دەڵێن: “، 189 هەزار و 857 دەنگدەری خوێندەوار و 18 هەزار و 664 دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.”

کۆمسیۆن ئاماژەی بە خوێندنەوە و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیش کردووە و دەڵێت: ” 205 هەزار و 620 دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆمار کراوە و “ژمارەی حاڵەتەکانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتە 2901 حاڵەت.”

ئەمە لە کاتێکدا، دوێنێ هەینی کاتژمێر 7ی بەیانی هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەچوو و تاوەکو کاتژمیر 6ی ئێوارە بەردەوامبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button