کوردستانگرنگ

پارتی: بە فراوانی بەشداریی دەنگدانی گشتی بکەن تاوەکو کوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێت

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی “بۆ سەرکەوتنی گەورەی لیستی 190″ی پارتی دەکات.

لە راگەیێندراوی لیژنەکەدا هاتووە، “بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم بۆ سەركەوتنی گەورەی لیستی 190ی پارتیمان لە دەنگدانی تایبەت دەكەین، كە لە رۆژی 18ی ئۆكتۆبەری 2024 بەڕێوەچوو.”

هەروەها لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت، “ئەم متمانە گەورە و گرنگەی پێشمەرگە قارەمانەكان و دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بە پارتیمان، مایەی سەربەرزی و شانازیی گەورەیە.”

هاوکات لیژنەکەی پارتی داوای لە دەنگدەرانیش کردووە کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت، “بە فراوانی بەشداری بکەن، تاوەکو کوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێت.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “هەروەك چۆن لە داستانە گەورەكاندا پێشمەرگە بە گیان و خوێنی پیرۆزی خۆیان بەرگرییان لە كوردستان دەكرد، بەم دەنگدانە فراوان و زۆرەیان [لە دەنگدانی تایبەت] بۆ لیستی 190ی پارتیمان، جارێكی دیكە سەنگەری بەرگری لە ئارامیی كوردستان بۆ ئاوەدانی و خۆڕاگریی زیاتر پاراست، بەمەش موژدەی سەركەوتنی گەورەتری پارتییان دا.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button