
بەپێی دەرەنجامی ڕاپرسییەکی تایبەت کورسی پارتی و یەکێتی لە نێوان ٦٠ بۆ ٦٧ کورسی دەبێت.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكی دامەزاراوەیەكی ئەمریكی و كۆمپانیایەكی ناوخۆی و دەزگای میدیایی بوار، ژمارەی کورسی پارتی لە نێوان ٣٨ بۆ ٤٢ کورسی و یەکێتی ٢٢ بۆ ٢٦ کورسی دەبێت.
دامەزراوەكى ئهمهریكى دوو راپرسی گهوره و فراوانى بهر له هەڵبژاردن و لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردن بۆ دەرەنجامی بارودۆخی گشتی پێش هەڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان ئهنجامداوه، كه له لایهن كۆمپانیاییهكى ناوخۆیى له بوارى توێژینهوه و راپرسى به هاوكارى دهزگاى بوار لە هەر چوار بازنهى ههولێر و سلێمانى و دهۆك و ههڵەبجە ئەنجامداوە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە نێوان 38 تا 42 كورسی دەبێت. هەروەها ژمارەی کورسییەکانی یەكێتی لەنێوان 22 تا 26 كورسی دەبێت.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە ژمارەی کورسییەکانی نەوەی نوێ لە نێوان 10 تا 14 كورسی دەبێت و یەکگرتووی ئیسلامیش ژمارەی کورسییەکانی لە نێوان 6 تا 9 كورسی دەبێت.
هەرچی کۆمەڵی دادگەرییە بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە نێوان 3 تا 5 كورسی دەبێت. هەروەها هەڵوێست ژمارەی کورسییەکانی لە نێوان 2 تا 4 كورسی و بەرەی گەلیش لە نێوان 2 تا 4 كورسی دەبێت و ئەگەری ئەوەش هەیە بزووتنەوەی گۆڕان یەک پرسی بباتەوە.
بوار