کوردستانگرنگ

مەسروور بارزانی: ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای دەنگدان، لە پەیامێكی رای گەیاند ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی ئۆكتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای دەنگدانی رای گەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاردانە، ڕۆژی خەڵكە، هیوادارم هەموو ئەو هاووڵاتییانەی مافی دەنگدانی هەیە بەشدار بێت.

زیاتر گوتی، بڕیار بدەن لەسەر دیاری كردنی نوێنەری خۆیان و دیاری كردنی حكوومەتی داهاتووی خۆیان، هیوادارم هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە كەشێكی ئارام و بێ‌ كێشە بەڕێوە بچن.

باسی لەوەش كرد، هیوادارم خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ پاداشتی راستگۆیی و خزمەت بدەنەوە، سزای ئەو لایەنەش بدەن یاری بە چارەنووس و مافی خەڵكی كوردستان دەكەن، هەمیشە خەڵكی كوردستان سەركەوتوو بن.

یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە 19ی ئایاری 1992 بەڕێوە چوو، تا ئێستە پەرلەمان پێنج خولی یاسایی گرێ داوە و ئەمەی ئەمڕۆ 20ی ئۆكتۆبەر بۆ خولی شەشەمە، هاوكاتە لەگەڵ بەرگرییە بێوێنەكەی 20ی ئۆكتۆبەری 2017 كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ و سحێلا، كۆتایی بە نیازی گڵاوی میلیشیا و جاشەكان هێنا كە هەوڵی داگیركردنی كوردستانیان دەدا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button