
ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا دەنگەکانی پارتی سەدان هەزار دەنگ لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو.
لەمبارەیەوە، بارزان عەلی حەمە، میدیاكار و چاودێری سیاسی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: “ئیتر ئەم دەنگ و کورسییانەی پارتی، بە تەرازووەکەی ئێوە کێشراوە و بە ڕبەکەی ئێوە پێوراوە! عێراقی حەبیبتان ژماردی، کۆمسیۆنی دڵخوازی ئێوە کردی، وەک دەتان گوت” سووری و ئێرانی و مردوو” سڕابوونەوە و دەنگیان نەدا، تەزویر، لانیکەم بۆ پارتی دڵنیا بوون ناتوانێ و نەیکرد. کەچی دەنگی باش و جەماوەری باشی هێنایەوە!”
هەروەک جەختی کردۆتەوە:” ئیتر کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان باوەڕ بە دروشمتان، بە ئیعلامتان، بە خوێندنەوە و بەڵێنتان نەکات! ئێوە بە خەڵکتان وت: ئەمجارە پارتی حەجمی ڕاستەقینەی خۆی دەبێت و بچوک دەبێتەوە، وتتان جەماوەری نەماوە و قارس دەکرێ! کەچی لەسەر تەرازووەکەی ئێوەش هەروەک جاران قورس بوو!”