
شارەوانی سلێمانیش دەڵێت ‘دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران ئێستا هیچ ئاستەنگێک لە پێش کارکردن لەو شەقامەدا نەماوە’.
زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، ڕایگەیاند: “کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە، دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ شارەکە هیچ ئاستەنگییەک نەماوە و گرفتەکان چارەسەرکراون، چونکە بەڵێنیان داوە هاوکار بن”.
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: ”تاوەکو ئێستا 60٪ی کارەکانی شەقامەکە تەواو کراون، ئەگەر کەشوهەوا گونجاوبێت، ئەوا قۆناغەکانی دیکەش تەواو دەکرێن”.
شەقامی 100مەتری سلێمانی حەوت یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، یەک ئۆڤەرپاس، 67 ئاوبارەی کۆنکرێتی، پردێک لە خۆ دەگرێت.
شەقامەکە سەرەڕای ئەوەی سیمایەکی نوێ بە شارەکە دەدات، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و کار ئاسانی زیاتر دەکات بۆ شۆفێران.
Facebook Comments Box