سەربازێکی کورد لە شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە دەستی فەرماندەکەی کوژرا.
“موحەڕە، ئەشرەفی” تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی شاری “سەڵماس” لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە شاری ورمێ بەدەستی فەرماندەکەی خۆی کوژرا.
ڕێکخراوی “هەنگاو بۆ مافەکانی مڕۆڤ” کە ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە بەوەدەکات “فەرماندەی موحەڕەم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی ئیتنیکی [نەتەوەی] و مەزهەبییەوە چەند جار لەگەڵ موحەڕەم شەڕی کردووە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردووە”
ئەوە سەرچاوەییەی زانیارییەکانی داوە بە “هەنگاو” ئەوەشی ئاشکراکردووە و وتویەتی “ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەشرەفییان وتووە کە کوشتنی کوڕەکەیان بە ئەنقەست نەبووە و هەڕەشەیان لێیان کردووە کە ئەم بابەتە نابێت میدیایی بێتەوە”
“موحەڕەم ئەشرەفی” خەڵکی گوندی “حەفتەوانە”ی سەربە شاری سەڵماس-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هەیینی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تەرمەکەی بەخاک سپێردار.