کوردستانگرنگ

کاندیدێکی دەرنەچووی یەكێتی: لە نێوخۆماندا فێڵ لە دەنگەكانمان كرا

بەربژێرێكی دەرنەچووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆیە، چەند نهێنییەكی لەبارەی دۆخی نێوخۆی یەكێتی و ململانێكان لەسەر بەدەستهێنانی كورسی ئاشكرا كرد و باسی لە بوونی فێڵكردن لە نێوخۆی یەكێتی و كڕینی دەنگی خەڵك بە پارە كرد.

هەورام عەبدولخالق حەوێز، خانمە مافپەروەر و بەربژێری یەكێتی لە كۆیە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و سەرنەكەوتنی، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و لە بەشێكی پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە: ”سەربەرزم کە توانیم لەم پرۆسەیە کەسایەتیی خۆم بپارێزم و نەچمە ژێر باڵ و سێبەری هیچ کەسێك، بە مەبەستی سەرکەوتنم بۆ پەرلەمان، پەناش بۆ کڕینی دەنگی دەنڴدەر نەبەم، کە هەندێکیان بە پارە و پوول دەنگی خەڵکیان کڕی بۆ سەرخستنیان بۆ پەرلەمانی كوردستان.“

هاوكات پرسیاری ئەوەی لەو بەربژێرانەی یەكێتی كردووە كە بە دەنگی كڕدراو دەرچوون و دەڵێت:“ من لێرەوە دەپرسم، تۆ چۆن داکۆکیکاری مافی خەڵك دەبی لە پەرلەمان، کە بە دەنگی کڕاو دەرچووبی؟“

هەورام عەبدولخالق، نهێنیی بوونی فێڵ لە نێوخۆی یەكێتی ئاشكرا كردووە و نووسیویەتی: ”ئەوەی هێناومانە، بە دڵنیاییەوە ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی ئێمە نییە، هەموو کاندیدێك سەنگ و قورسایی خۆی دەزانی و داتای دەنگدەری خۆی لایە، ئەوانەی دەرچوون، هەموو خەڵکی دەزانی کە کێ پاڵپشت و پشتیوانیان بوو، بە داخەوە لە ناو خۆمان فێڵ لە دەنگەكانمان کرا بۆ سەرخستنی کاندیدێکی دڵخوازی خۆیان، بە سەدان دەنگی کەسوکار و خانەوەدەکەی خۆمان، دۆست و لایەنگرانمان و تیمەکانمان بۆ کێ چوو؟“

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button