کوردستانگرنگ

هۆکاری کەمبوونەوەی کورسییەکانی پارتی چیە لەکاتێکدا رێژەی دەنگەکانی زیادی کردوە؟

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنی عێراقەوە، دەرکەوت کە پارتی نزیکەی 40 کورسی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگەکانی پارتی زیاتربوون لە 809 هەزار دەنگ.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، بەتەنها 402 هەزار دەنگ، 23 کورسی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەگەر بەراوردی دەنگەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بکەین، دەبینین پارتی رێژەی دەنگەکانی دوو ئەوەندەی یەکێتییە، بەمجۆرەش دەبوایە پارتی 46 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنابایە.

هۆکارەکانی کەمبوونی کورسییەکانی پارتی، سەرەرای زیادبوونی دەنگەکانی ئەمانەن:

١- کورسیەکانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان پێکدێن لە 100 کورسی، کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو 111 کورسی بوون.

٢- کوردستان دابەشکرابوو بۆ چوار بازنە، ئەگەر دەنگەکانی هەرچوار پارێزگاکەی کوردستان بە یەک بازنە دابەشکرابا، پارتی دەبووە خاوەنی 46 کورسی یان زیاتر.

٣- نرخی کورسی لەو پارێزگایانەی زۆرینەی دەنگدەرانی پارتین گرانتربوو لەچاو پارێزگای سلێمانی، بەجۆرێک: لە دهۆک و هەولێر نرخی کورسی زیاتربوون لە 20 هەزار دەنگ، بەڵام لە سلێمانی تەنها 16 هەزار دەنگ کورسییەکی پەرلەمانە.

٤- نزیکەی 100 هەزار دەنگدەری پارتی بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و کێشەی تەکنیکی، نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

بەڵام بەشێوەیەکی گشتی، پارتی توانی گەورەترین سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنە بەدەستبهێنێت و نزیکەی 200 هەزار دەنگدەری زیادی کردوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارە، چەند لیستێکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان زیادبووبوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش وەکو کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button