مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان-هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد و وتی” ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێیە بە رکابەرەکانمان دەڵێم لە پرۆژەی نیشتیمان بەشداربن و پێویستە ئەوانیش بێن و هاوبەش بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەمان”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە قەرزاری کوردستانین باشترین پێشکەش بکەین، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ بەرەوپێشبردنی کوردستان و لە ئێستادا گەیشتنمان بە بازاڕەکانی جیهان ئەستەم نییە، بۆیە پێویستمان بە تواناکانی ئێوەیە.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، پرۆژەی هەژماری من بەردەوامە و پێویستیمان بە تواناکانی ئێوەیە لەبواری سیستمی نوێی بانکی و دارایی بۆ پەرەپێدانی و پڕۆگرامە جیاوازەکان، هاوکات حکومەت وایکردووە هەزاران دەرفەتی کار بڕەخسێت و بەردەوامیش دەبین لە ڕەخساندنی هەلی کار و دەرفەتی زیاتر.