کوردستانگرنگ

سەرۆکی کابیینەی دەیەم ئاشکرا کرا

هێمن هەورامی: بێ گومان سەرۆكی كابینەی دەیەمیش مەسروور بارزانییە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، بێ گومان كابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە سەرۆکایەتی دەکرێت كه‌ بەهەمان شێوە سەرۆکایەتی حکومەتی پێشووی کردووە.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخستن لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی “جەزیرە”ی قەتەری رایگەیاند، پارتى لەو هەڵبژاردنانەدا ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و توانیویەتی زیاتر لە 800 هەزار دەنگ لە دوو ملیۆن دەنگ، به‌ده‌ست بهێنێت و پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوو و جوگرافیایەکی بەرفراوانی لە کوردستاندا هەیە.

ئەوەشی خستە ڕوو کە پارتی دەرگای کراوەیە بەڕووی هەموو ئەو لایەنانەی کورسییان لە پەرلەمان هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، هەروەها پارتى کار بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەک لە حکوومەتدا دەکات و كار ده‌كات بۆ ئەوەی کوردستان سەقامگیرتر و ئاوەدانتر بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button