ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی 10ی 2024، تیمی پڕۆژه‌ی “هه‌ژماری من” له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی “هه‌ژماری من” بڵاوكرده‌وه.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌ی “هه‌ژماری من”دا هاتووه،”هەفتەی ڕابردوو، زیاتر لە 150 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرت”.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه،” مانگ بە مانگ ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت، ژمارەی بەشداربوانی هەژماری من و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەش لە هەرێمی کوردستان لە گەشەکردن بەردەوام دەبن، تاوەكوو ساڵی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان دەبن”.
Facebook Comments Box