کوردستانگرنگ

مەرج و داواکارییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ

پارتی چوار مەرجی بۆ یەکێتی و هەر لایەنێک هەیە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت بکات، بەڵام یەکێتی جیاواز بیردەکاتەوە و داواکاری هەیە، بەجۆرێک وەرگرتنی ئیمتیازاتی دارایی و پۆستەکانی بەلاوە گرنگە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن و یەکلابوونەوەی  دەنگ و کورسی لایەنەکان، دوو حیزبە گەورەکەی کوردستان، پارتی و یەکێتی وەرەقەی دانوستان ئامادە دەکەن، مەرج و داواکارییەکان دەنووسنەوە و ڕاشکاوانە لەسەر مێزی گفتوگۆ قسەی لەسەر دەکەن.

پارتی چوار مەرجی بۆ یەکێتی و هەر لایەنێک ئەوەیە بێتە ناو حکومەت: 

یەکەم: یەک حکومەتی یەکگرتوو و سەرتاسەری هەبێت لە زاخۆوە تاوەکو کەلار و کفری، بڕیارەکانی بێ کێشە و گرفت جێبەجێ بکرێن نەوەک لە هەندێک شوێن ڕێگری لێ بکرێت.

دووەم: یەک هێزی پێشمەرگە هەبێت، ببێتە هێزێکی نیشتمانی و لە ململانێی حیزبی دابماڵرێت.

سێیەم: یەک قەوارە، مەبەستی پارتی ئەوەیە سەرجەم حیزب و لایەنەکان کار بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن، لە پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و هەموویان پێکەوە خزمەت بە بەرژوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بکەن.

چوارەم: لە خولی نوێی پەرلەمان کار بۆ هەموارکردنی ڕەشنووسی دەستوور و تێپەڕاندنی بکرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.

هەر ئەمرۆ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکەم پەیامی بۆ ئەو لایەنە سیاسییانە نارد کە دەیانەوێت بەشداری لە حکومەت بکەن و گوتی: “هەر کەسێک بیەوێت بەشداربێت، دەبێت وەڵامدەرەوەی ویست و خواستی خەڵک بێت”.

لەبەرامبەردا، یەکێتی لە گۆشەیەکی دیکەوە لە پێکهێنانی حکومەت دەڕوانێت و جیاواز لە پارتی بیردەکاتەوە، بەجۆرێک وەرگرتنی ئیمتیازاتی دارایی و سەربازی و  پۆستەکانی بەلاوە گرنگە، ئاڤا زانیویەتی یەکێتی ئەوەندی بتوانێت پێداگری لەسەر وەرگرتنی پۆستە باڵاکان دەکات بەتایبەت لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی حکومەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button