کوردستانگرنگ

هاووڵاتییەك بۆ بافڵ تاڵەبانی: خێزانم دووەمی سەر بەشەکەی بوو، پێیان گوت لەبەر پارتیبوون ناکرێیتە وانەبێژ

ڕێبوار مستەفا كوردە، وەكوو هاووڵاتییەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە وەڵامی موزایەدە و درووشمەكانی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت:” خێزانی من دووەمی سەر بەشی جوگرافیای زانکۆی گەرمیان بوو، لەبەر پارتیبوونی ئێمە کرایە پێنجەم! بەوەیش نەوەستان هەر لەبەرخاتری پارتیبوونمان، ئەوە 10 ساڵە دوای هەوڵدانێکی زۆر بە وانەبێژی وەرنەگیراوە.”

دەشڵێت: “لەم ساڵەدا بە حەقی خۆی و بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ناوی لە سایلۆکەی گەرمیان دەرچوو، نەک وەرنەگیرا، هەر لە ترسا موقابەلەیش نەکرا! ئادەی کاکەی سەرۆک تۆ تەنیا باسی دهۆک و هەولێر دەکەی، بفەرموو ئەوە بەڵگەیەکە و دەیان بەڵگەی تر لەبەردەستن، کە بۆ سێ جار لەبەر پارتیبوون باجی داوە! ڕاست و ڕەوانیش پێی گوتراوە ئەوەی تۆ لەبەر پارتیبوون بۆت ناکرێت.”

ئەم هەڵوێستەی ئەم هاووڵاتییە لە كاتێكدایە كە بافڵ تاڵەبانی لە كۆڕ و كۆبوونەوەكان موزایەدە دەكات و درووشمی ئەوە دەردەبڕێ كە گوایە حزب دەستی خستووەتە ناو دامەزراوە حكوومییەكان و ئەو داوای چاكسازی و لابردنی دەستتێوەردان دەكات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button