کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییان دەردەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشکاندنی 45% بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دەکات.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندنی 45% لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارارێڵ دەکرێت، هەروەها داشکاندنی 10 – 25% لە کرێی خوێندنی ئەهلی دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم رابگەیەندرێت، هاوکات ماوەی چەند رۆژێکیشە پرۆسەی تۆمارکردنی ناو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکانی هەرێم دەستیپێکردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button