رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

تیمی هه‌ژماری من و بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) کۆدەبنەوە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەو بانکانەی پرۆژەی (هەژماری من) لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دانانیان پێدا نراوە، یاسایین و هیچ کێشەیان نییە.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: “بە مەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی (هەژماری من)، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7ی 11ی 2024، هەردوو تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) کۆ دەبنەوە.”

گوته‌بێژی حكوومه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: “ئەو بانکانەی پرۆژەی (هەژماری من) لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دانانیان پێدا نراوە، یاسایین و هیچ کێشەیان نییە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button