کوردستانگرنگ

بڕیارێکی دیكەی مەسرور بارزانی كەوتە واری جێبەجێکردنەوە

دوای تەواوبوونی، لە ڕێوڕەسمێكدا داینگەیەكی مۆدێرنە لە هەولێر بە تێچووی 360 ملیۆن دینار ڕادەستی حكوومەت كرا، ئەمەش لەدوای بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر.

پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، “داینگەیەکی مۆدێرن لە هەولێر بە تێچووی 360 ملیۆن دینار تەواو کراو بوو بە موڵکی حکوومەت، ئەوەش دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پڕۆژەکان.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە “یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سێ باڵەخانەی داینگە لە پڕۆژەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر ڕادەستی ئێمە کراون و ئێمەش لە داهاتوویەکی نزیک دەیانخەینە خزمەت منداڵان.”

ئەوەش هاتووە، كە “هەر لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبین لە وەرگرتنەوەی باڵەخانەی داینگەکان لە پڕۆژەکانی تری نێشتەجێبوون.”

تیشكخراوەتە سەر ئەوەش، كە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر “ئاماژەی بەوەش کرد، کەوا دەستکراوە بە بە دواداچوون بۆ سەرجەم داینگه و شوێنەکان تا دەستبکەن بە دروستکردنی داینگه و لە داهاتوو بخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێر.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button