پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکێکی دیکەی هەولێر جێبەجێکرا و لە دوو هەفتەی داهاتووش کارەکانی گەڕەکێکی دیکە تەواو دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە تیمی پرۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند: دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی ناز ناز ، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی بەختیاریش تەواو دەکرێت، هاوکات لە گەڕەکی سەربەستی شارەکەش قۆناغەکانی پرۆژەی ڕووناکی دەستیپێکردووە، ئێستا لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە فراوانکردنی پرۆژەکە دەکرێت، بڕیارە تا هاوینی ساڵی 2025 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی ڕووناکی بکرێتە 24 کاتژمێری.
سەرچاوەکەی تیمی پرۆژەی ڕووناکی، ژمارەی هاوبەشەکانی پرۆژەکەی لە گەڕەکەکانی ناز ناز و بەختیاری ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیەن:
گەڕەکی ناز ناز ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکە شەش هەزار هاوبەش.
-هەزار و 700 خانوو.
-چوارسەد فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
گەڕەکی بەختیاری ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکەی 13 هەزار هاوبەش.
-چوار هەزار و 100 خانوو.
-800 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
ئێستا کارکردن لەم گەڕەکە بەردەوامی هەیە و چەند ڕۆژی داهاتوو تەواو دەکرێت.
پێشتریش کارەبای گەڕەکی شادی لە هەولێر کرایە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیەیە:
نزیکەی 26 هەزار هاوبەش.
پێنج هەزار و 700 خانوو.
دوو هەزار شوێنی بازرگانی.
بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
ئاڤا