کوردستانگرنگ

عەبدوللەتیف سەلەفی سەرۆکایەتی تۆڕێکی نهێنی هاک و هێرشی ئەلیکترۆنی دەکات

رۆژنامەنوسی دیاری سنوری سلێمانی، بەشدار بازیانی، لە بەدواداچوونێکی رۆژنامەوانیدا، بە کۆمەڵێک مەلەف و بەڵگە لە فەیسبوکی خۆی لەبارەی عەبدوللەتیف سەلەفی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: “سەرۆکایەتی تۆڕێکی نهێنی سایبەری” دەکات.

دەقی بەدواداچوونە رۆژنامەوانییەکەی، بەشدار بازیانی:

سەلەفیەکانی کوردستان: لە گروپێکی دینی ئسوڵیەوە بۆ گروپاتی “هاک و سایبری تایبەت”

مەلا لەتیفی سەلەفی: لە بانگخوازێکەوە بۆ سەرۆکایەتی تۆڕێکی نهێنی سایبەری
دکتۆر عەبدوللەتیفی سەلەفی یاخود “مستەر لەتیفی سایبەر سکیورتی” ؟

تحقیقی_ڕۆژنامەوانی #مەلەف

سەرەتا بەو زانیاریە دەست پێدەکەم کە بە فەرمانی مەلا لەتیفی سەلەفی، ڕابەری ڕەوتی سەلەفیەت، لە بەرواری ١٢ی ئابی ٢٠٢٢، گروپی “Revenge” (الانتقام – تۆڵە) دامەزرا. ئەم گروپە تایبەتمەندە لە بواری سایبەر سکیورتی و هاک و هێرشی ئەلیکترۆنی ڕيکخراو ، ئەمەش سەرەتا لەنێو بازنەی کەسە یەکەمەکانیدا بونیاد نرا.

گروپەکە لە ١٨ کەس پێکهاتووە کە سەرجەمیان شارەزا و پسپۆڕن لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری (IT)، هاک، کۆنتڕۆڵکردنی سۆشیاڵ میدیا و تەکنیکی ئامێر. ئەندامەکانی “Revenge” بە تەواوی کارەکانیان بە نهێنی و دوور لە چاوی دەزگا ئەمنیەکان و میدیا ئەنجام دەدەن (بەپێی بڕگەکانی یەک، دوو و سێی مادەی دووی یاسای تیرۆری هەموار کراوی 2018 و ئیقتیدا بە مادەی دووی موبایل ، گروپی لەم جۆرە تەواو یاساخ و قەدەغەیە).

بەپێی بەدواداچوونەکانم ، سەرپەرشتیاری گروپەکە کەسێکی نزیکی ڕابەرە و تەنها فەرمان لە خودی مەلا لەتیف وەردەگرێت. بەتەنها لە کاتی حەملەی بەرماڵەکەدا توانیان ١٤٥ ڤیدیۆی “دژبەری حەملەی بەرماڵەکە لە ١٢٢ پەیج” بسڕنەوە و توانیان چوار پەیجی سۆشیاڵ میدیاش لە کار بخەن لەو ماوەیەدا .

گروپەکە لە ساڵی پێشووەوە، سەرەڕای شارەزایی و کارامەیی خۆیان، چوار جار ڕاهێنان و خولیان بینیوە لەسەر:

  • هاک و فیشینگ
  • ڕیپۆرت Report
  • وەرگرتنەوەی پەیج و ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیا .

ئەم ڕاهێنانانە لەلایەن چەند گروپێکی مەغریبی و ئیماراتیەوە ( گروپاتی خەرقی ئەلکترۆنی هاک ) پێشکەش کراون.

ئامێر و تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو بریتین :
کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان:

  1. Lenovo ThinkPad P53/P73
    ‏2. ASUS ROG Zephyrus
    ‏3. MSI GE76 Raider

سیستەمە کارپێکراوەکان بۆ مەبەستی هاک و فیشینگ
‏- Linux
‏- Ubuntu
‏- Kali Linux
`
لەم دوو ساڵەی تەمەنیاندا، گروپەکە توانیویەتی کاری بەرچاو ئەنجام بدات لە هێرشکردن و ڕیپۆرت و سڕینەوە و پرێس کردن . لە نوێترین شێوازی هێرشەکانیاندا (کە پێی دەوترێت “دزینەوەی ناوەڕۆک”)، دوازدە پەیجیان تا ئاستی “Risk” و داخستن بردووە و ناوی دوو پەیجییشیان قەدەخە کردوە لە فیسبوک دا بەهەمیشەیی .

بەپێی ئەو تەحقیقانەی کردوومن ، ئەم تیمە بە کڕینی سیستەمێک لە کۆمپانیای “Meta” کە پێی دەوترێت “Rights Manager”، دەتوانن ناوەڕۆکی تایبەتی بەکارهێنەران وەک سزا و کۆپی ڕایت و ڕیپۆرت تۆمار بکەن. (لە کۆمپانیای فەیسبووک ئیدیعای ئەوە دەکەن کە ئەو ناوەڕۆکە هی ئەوانە و پەیجەکە بە ناڕەوا بەکاری هێناوە واتا بابەت و پۆستی خۆت لەسەر خۆت دەکەنە سزا ).

ئەندامانی ئەم گروپە مووچەی مانگانەیان لە نێوان 2500$ بۆ 3000$ دایە و بودجەکەش بە شێوەیەکی تایبەت دابین دەکرێت (ئەمە بابەتێکی ترە کە دەکرێت لە داهاتوودا قسەی لەسەر بکەین .. ).

تێبینی :

ــ ئۆفیسی گروپی ئینتیقام لە شاری سلێمانی ، پڕۆژەی … شوقەی ژمارە 6 نهۆمی زەمینی ،
ـــ ناوەڕۆکی ئەم ڕاپۆرتە تەنها بۆ مەبەستی زانیاری و ئاگاداریە

ـــ هەندێک زانیاری هەستیار لە ڕاپۆرتەکە لابراون بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆمان و سەرچاوەی ڕاپۆرتەکە لەنيو سەلەفیەکان
ـــ سەرچاوەکان و هەندێک وێنەی تر پارێزراون بۆ مەبەستی پاراستنی ناسنامەی سەرچاوەکان
ــ( جارێکی تر بێڕێزی نەکەیت)ە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button