جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
سەرۆکی فیفا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سەرۆکی فیفا دەکات، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، سەرۆکی فیفاش وەڵامی ئەرێنی بووە.
رۆژی سێشەممە، 12-11-2024، لەچوارچێوەی کۆنفرانسی کۆپ29 کە لە باکوو-ی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) دیداریان هەبوون.
بەگوێرەی زانیاریەکان، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی سەرۆکی فیفای کردوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەوەڵامدا جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا ویستی بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە 11-11-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی سەرۆک و سەرکردەی دەیان وڵاتی جیهان، بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیشتە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
Facebook Comments Box