رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ سەرژمێری بڵاودەکاتەوە

سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوان و ئاڤاهييا

سه‌رژمێريى گشتى له‌ هه‌موو عێراق و له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بەپێی ئەو قۆناغانەی ماون:

1ـ پڕكردنه‌وه‌ى تۆمارى خێزان: بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له‌ ڕۆژانى 17 و 18 و 19، 2024/11 سه‌ردانى گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ شار و له‌ گوند، له‌ هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێره‌كانيش له‌ كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى بينا، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو بينا، ناوى سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك و باوكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى كه‌سه‌كان به‌ سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.

2ـ له‌ 20 و 21 /2024/11 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت.

پێويسته‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ ماڵه‌وه‌ ‌بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه‌ و دڵنيا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12ی شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22ی 2024/11، فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت و هيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.

3ـ له‌ ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه‌ هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن و زانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.

4ـ پێويسته‌ له‌م ماوه‌يه‌دا (واته‌: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت، چونكه‌ له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات.

هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکوو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.

5ـ دواقۆناغ له‌ 2024/11/22 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێ دێت.

6ـ زانیارییەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی و بە پێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە. بۆیە، هاوکاریی هاووڵاتییان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان دەبێ بە پلەی یەکەم، چونکە لە ئەنجامدا حکومەت دەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشتبەستن بە داتای ورد.

7ـ سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان ژ 5988 لە 14/11/2024، نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 34160 لە 14/11/2024 و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پەروەردە ژمارە 364 لە 14/11/2024، هەمان ئەم ڕێنوێنییە جێبەجێ دەکرێ و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لەوێ سەرژمێری بکرێن.

دەستەی ئاماری هەرێم
16/11/2024

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button