رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لیستی مووچەی مانگی 11ـش دەنێردرێتە بەغدا

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات بۆ بەغدا بنێردرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بەمەبەستی وردبینیکردن لێی.


ئەمەش لەکاتێکدایە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرکردنی گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەربڕیوە، کە گواستنەوەی پارە بوو لە پشکی بەکارخستن بۆ پشکی مووچە لە یاسای بودجە، بەمەش لەمپەر لەبەردەم خەرجکردنی ئەو سێ مووچەیە نامێنێت.


گواستنەوەی پارە لە بودجە و خەرجکردنی مووچە لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، و تەیف سامیش چەند ڕۆژێکە لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە خەرجکردنی مووچە دەکەوێتە دوای پرۆسەی سەرژمێری و هەفتەی داهاتوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button