رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت کۆدەبنەوە 

بەپێی زانیارییەکان، سبەی 30 تشرینی دووەمی 2024  هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبووە و بە پێی زانیارییەکان باسی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕا و بۆچوونی ئەو لایەنانەی پارتی سەردانی کردوون، وەک یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان و نەوەی نوێ.

پارتی و یەکێتی چەند ڕۆژێکە بە جیا گەڕی دانوستانەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەستپێکردووە و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبووەنەتەوە، بڕیارە سبەی شەممەش پێکەوە لە شاری سلێمانی کۆببنەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button