رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمرۆ لە سوریا چی ڕوویدا

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، 29ی 11ی 2024، گەیشتنە ناو شاری حەلەب لە سووریا و چەند گەڕەکێکیان کۆنترۆڵ کرد.

ئەو گرووپانە ڕایانگەیاندووە، لە درێژەی هێرشەکانیاندا بۆ حەلەب، ناوەندی توێژینەوەی زانستییان لە حەلەبی نوێ دەست بەسەردا گرتووە.

هەروەها چەکدارانی قاعیدە و نوسرە گەیشتوونەتە گەڕەکی حەمدانییە و گەڕەکی سێ هەزار شووقە و گەڕەکی فرقانیان كۆنترۆڵ كردووە و تەنیا دوو کیلۆمەتر ماوە بگەنە ناوەندی حەلەب.

هاوکات سوپای سووریا لەو ناوچانە تووشی شکان و پاشەکشە بووە و چەک و جبەخانەیەکی زۆریان بۆ ئەو گرووپانە بەجێ هێشتووە.

ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی هەینی، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێنن، کۆنترۆڵی تەواوی لادێکانی ڕۆژئاوای حەلەبیان ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای شەڕێكی توند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و میلیشیا چه‌كداره‌ شیعه‌كانى نزیك له‌ ئێران، لە ئەنجامدا دەیان کەس لە هەردوولا کوژران و بووە هۆی پچڕانی ڕێگای نێودەوڵەتی بەرەو دیمەشق.

هاوکات عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە دەستلێدان و پلاندانەرانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار کردووە و دەشڵێت هاوکاریی ڕژێمی سووریا دەکەین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button