لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مامۆستایەکی ئایینی دیار و ناودار لەلایەن هێزێکی 50کەسییەوە لەنێو ماڵەکەی خۆی دەڕفێندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا تاهیر کەلەباشی، کە یەکێکە لە مامۆستا ئاینییە ناڕازییەکانی سلێمانی و بەشداری چەندین چالاکی جۆراوجۆر و خۆپیشاندانی کردووە، لەلایەن هێزێکی 50 کەسییەوە هەڵدەکوترێتە سەر ماڵەکەی و دەڕفێندرێت.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی، بەهۆی گووتارە توندەکانی دژی دەسەڵاتدارانی سلێمانی و بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان ڕفێدراوە.
جێی باسە، ماوە چەندین ساڵە مامۆستا تاهیر کەلەباشی، گوتارخوێنی مزگەوتی پیرەمەگروونە، بەیەکێک لە هەرە کاریگەرترین و ڕەخنەگرەکانی سەر دەسەڵاتدارانی سلێمانی دەناسرێتەوە و دیاری دەکرێت.
پایتەخت
Facebook Comments Box