بریاڕه كاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه 2ی12ی2024، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی کارنامەکەش كۆبوونهوهكه لە چوار بڕگە پێک دێت بهم شێوهیه:
1- کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
2- یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
3- بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
4- سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.