مانگی 10 بڕی 761 ملیار دینار نێردراوە و 235 ملیار کورتهێنان هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، بڕیارە بۆ مانگەکانی داهاتووش هەر ئەم بڕە بنێردرێت.
ئەگەر بێت و حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ (10 و 11 و 12) نەنێرێت، واتە بۆ هەر مانگێک تەنیا 761 ملیار دینار بنێرێت، ئەوا چوار سیناریۆ هەن بۆ دابەشکردنی مووچە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار سیناریۆ و ئەگەری لەبەردەمە:
یەکەم: مووچەی ئەم سێ مانگە بە لێبڕین و بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستە دابەش بکرێت.
دووەم: مووچەی دوو مانگ، واتە 10 و 11 بەتەواوی دەدرێت، بۆ مانگی سێیەم کە دەکاتە مووچەی مانگی 12، لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکرێت پارەکە بنێرێت کە ئەوکات قەبارەی کورتهێنان دەکاتە 705 ملیار دینار.
سێیەم: مووچەی دوو مانگ بەتەواوی دەدرێت و مانگێکیش بە لێبڕینەوە.
چوارەم: یان مووچەی دوو مانگ بەتەواوی دەدرێت و مووچەی مانگی سێیەم واتە مانگی 12 دەفەوتێت.
لە هەموو ئەگەرکاندا حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان پێداگری دەکات حکومەتی عێراق تەواوکارییەکە بنێرێت و کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش تەواوی هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ.
ئاڤا