مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە و یەكێتى و په‌رله‌مانتاره‌كانیشى نایانەوێت ددان بە شكستی حزبەكەیاندا بنێن لە بەرانبەر ئەو هەڵەیەی كردیان، پێیان وابوو ئەگەر هەرێم سەر بە بەغدا بێت، مانگانە مووچە و بودجە رەوانە دەكات و چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوا ناكەوێت.
د. جیهاد حه‌سه‌ن، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی بەغدا دەیكات بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان، سیاسەتی برسیكردنە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەمیشە داوای رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا دەكرد، دوو رێككەوتن هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەردوو سەرۆكی حكوومەت كرا له رابردوو كە سوودی زۆری بۆ هەرێم هەبوو و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بوو، لەگەڵ ئەو رێككەوتنەی لە پەرلەمان كە دەنگ بە یاسای بودجە درا و پشكی هەرێمی كوردستان یەكلا كرایەوە، بەڵام بەغدا پابەندی هیچ كام لەو رێككەوتنانە نابێت.
ئەو گوتی، یه‌كێتى له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ به‌غدا لێداو وتیان ته‌واو مووچه دواناكه‌وێت و كوردستان پڕ له پاره ده‌كرێت، با پێمان بڵێن له مانگى نیسانى ساڵى رابردوو تا ئێستا به‌غدا مووچه‌ى چ مانگێكى به‌بێ كێشه‌و دواخستن ناردووه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تى كه ئه‌وان داوای به‌غدایان ده‌كرد و پێیان باشبوو، ئەوە سیاسەتی بەغدایە بەرانبەر بە هەرێم كە برسیكردنی خەڵكە، ئەگەرنا بۆ دەبێت جیاوازی لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانی عێراقدا بكات، بۆ مەگەر یاسایەكی لە بەردەست نییە كە یاسای بودجەیە و هەموو لایەك پەسندیان كردووە، هیچ هۆكارێك یان بەرچاوڕوونییەك نییە كە بۆچی بەغدا ئەو مامەڵەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و ئامادە نییە مووچە و بودجە بنێرێت.
محه‌مه‌د عادل، چاودێرى سیاسى له سلێمانی، بە “وشە”ی راگەیاند، كاتێك لایەنێك هەر دەیگوت دەبێت هەموو شت بدرێتە عێراق و سەر بە عێراق بن، چونكە عێراق بەشی خۆیان بەزیادەوە بۆ دەنێرێت و زۆر زوو دەگەشێنەوە، كوا چی‌یان كرد و سودى چى بوو، سودى به‌غدا بۆ فه‌رمانبه‌ران چى بوو جگه له‌دواخستنى مووچه، ئێستە كە عێراق بووە بە خاوەنی قووتی خەڵكی كوردستان و وا دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە، عەیبە لەسەر قسەكانى بەردەوام بێت و هێشتا پێت وابێت به‌غدا هۆكارى ئه‌وه نییه، ئه‌وان خۆیان وتیان ته‌واو مووچه دواناكه‌وێت و وه‌ك مژده ده‌یاندا به خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ى كوا، ئه‌گه‌ر ئه‌زانن باش ئه‌بێت با بچن باشى بكه‌ن، راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه به‌غدا ئه‌وانه نازانێت له‌گه‌ڵ كورد.
لای خۆشییەوە هه‌رێم جه‌مال فه‌رمانبه‌ر و رۆشنبیر بە “وشە”ی راگەیاند، یەكێتی لە سەروبەندی پەسندكردنی یاسای بودجە، خەڵكی بە قسەی باقوبریق دڵخۆش كرد و گوتی، ئەگەر بودجە پەسند بكرێت و پشكی كورد دیاری بكرێت، چیتر گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست نابێت و مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكرێت، بەغدا مانگانە سەرووی یەك ترلیۆن و 300 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات، بەڵام ئێستە لە مانگی كانوونى یه‌كه‌مین و وا بەرەو كۆتایی دەڕوات، بەغدا هێشتا ئامادە نییە مووچەی مانگی تشرینى یه‌كه‌م به‌ته‌واوى بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و دەستی بەسەر هەندێكی گرتووە.