جیهانهەواڵ

بەریتانییەکان بۆ یەکەمجار دەتوانن سوێندخواردنی پاشاکەیان ببینن

بۆ یەکەمجار لە مێژووی چەند سەد ساڵەی حوکمی پاشایەتی لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەتوانن مەراسیمی “سوێندخواردنی شا” بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ تەماشا بکەن.

ئەمڕۆ شا چاڕلزی سێییەم بە ئامادەبوونی “ئەنجوومەنی دانیشن پاشاییەت”ـی بەریتانیا و سەرۆکوەزیران لیز تراس و شاژنی دایک (هاوسەری شا) و شازادەی جێنشین، سوێندی یاسای خوێندەوە.

لە مێژووی بەریتانیا، ئەمە یەکەمجارە ئەم مەراسیمە لە راگەیاندنەکان پێشانبدرێت.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، تەلەفیزیۆن و ڕادیۆکانی ئەو وڵاتە مەراسیمی سوێند خواردنی پاشایان لە “ئەنجوومەنی دانیشتن پاشایەتی” بڵاوکردەوە.

ئەنجوومەنی دانیشتن پاشایەتی بۆ سوێند خواردنی شا چاڕڵزی سێیەم . لەندەن بەریتانیا
. سەرۆکوەزیرەکانی پێشوو. لە لای ڕاستەوە بۆ چەپ: تێرێزا مەی، دەیڤید کامیڕۆن، بۆڕیس جۆنسۆن، گۆردن بڕاون و تۆنی بڵێر. وێنە: BBC

“ئەنجوومەنی دانیشتن پاشایەتی” بەریتانیا، ئەندامەکانی بریتین لە: ئەندامانی پەڕلەمان و ئەنجوومەنی گەل، وەزیر و سەرۆکوەزیرەکانی پێشوو، شارەداری لەندەن، دادوەران و خەڵکی ئاسای دەبێت.

شا دەتوانێت بۆ ڕاێژکردن سوود لە ئەندامانی “ئەنجوومەنی دانیشتن پاشایەتی” وەربگرێت.

هەرچەندە دوای مردنی شا یا شاژن. ڕاستەوخۆ شازادەی جێنشین دەبێتە شا و ئەم مەراسیمە تەنها سیمبووڵی و پڕۆتۆکۆڵییە. بەڵام، لە پڕۆسەی پاشایەتی بەگوێرەی یاسا دەبێت ئەنجامبدرێت.

بەگوێرەی دەستوور و یاساکانی بەریتانیا، دوای هاتنە سەرکاری شای نوێ، دەبیت: پوول، دراو و سروودی نیشتمانی بگۆڕدرێت و وێنەی شای نوێی بخرێتە سەر.

دوای مردنی شاژنە “ئلیزابێتی دووەم” کوڕە گەورەکەی وەک شای بەریتانیا و ١٦ ووڵاتی تر هاتە سەر تەختی پاشاییەتی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button