رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

یەكێتی دەیەوێت پرسی مووچە وەک کارتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت

یەكێتی بەشێك لە فەرمانبەرانی سنووری خۆی ڕاسپاردووە بەبیانووی دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 10، دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان بكەن.

بەهۆی ڕەوانەنەکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵ لەلایەن بەغدا كە بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئۆكتۆبەر دواكەوتووە، یەكێتی دەیەوێت ئەو بابەتە وەك کارتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت، و بەهۆیەوە پۆستی زیاتر لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبكەوێت.

مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەم هەوڵەی یەكێتی نابەجێیە و هەوڵێکە بۆ پەکخستنی دانووستان و لێكنزیكبوونەوە لەپێناو سازانی نیشتیمانی.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاندانی خەڵک بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وابەستەی کۆمەڵێک هوتاف و بانگەشەی بێ بنەما بێت، خزمەت بە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و دەرکەوتنی وەک یەکەیەکی كارگێڕیی یەکگرتوو بەرامبەر گۆڕانکارییە نێوخۆیی و هەرێمیەکان ناکات، کە لەئێستادا پێویستییەکی پڕبەهایە بۆ خەڵکی کوردستان.

مەرد عەلی خاڵە لەبارەی ڕەوانەنەکردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن عێراقەوە دەڵێت، بۆ هەموو لایەك ئاشكرا و ڕوونە كە پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە یاری پێدەکرێت و ناپابەندیی هەیە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، کە جەخت لە جیاکردنەوەی بابەتی مووچە لەهەموو پرسێكی دیكە دەکاتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button