راوێژكارێكی پێشووی قوباد تاڵهبانی، باس له ههوڵێكی یهكێتی دهكات له دژی مووچهخۆرانی كوردستان و دهڵێت: “یهكێتی كارێكی قێزهون و خیانهتی له دژی مووچەخۆرانی كوردستان كردووه.“
تهیمووری ئهنفال، راوێژكاری پێشووی قوباد تاڵەبانی، له لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فهیسبووك) نووسیویەتی: “یەکێتی بە ئاقڵی دانانشێت و واز لە خیانەتکردن ناهێنێت، هۆکاریش ئەوەیە، خوێنی خیانەتکردن لە خاک و نیشتمان و نەتەوە بە دەمارەکانیدا دێت و دەڕوات، ئاخر چی ڕەوای حەقە لەمەڕ وەرگرتنی پۆست لە پارتی، داوا لە بەغدا بکەیت مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت؟“
ڕوونیشی كردۆتەوە، خەڵکی بەمەینەتی کوردستان ئەوە حەفتا ڕۆژە دینارێک مووچەی وەرنەگرتووە و پارەی موەلیدەی پێ نییە، ”ئێوەش خۆتان و ماڵ و منداڵتان تێرن و چ وڵاتێک خۆش بێت بۆ سەری ساڵ سەفەری بۆ دەکەن و بە دەیان دەفتەر دۆلار سەرف ئەکەن، ویژدانتان هەبێت کەرامەت و ئەخلاقتان هەبێت.“
لە كۆتاییشدا دەڵێ: ”جاشەکان وەکوو زەمانی حکوومەتی بەعس هەموو ڕێگایەکیان لە دژ هەرێمی کوردستان گرتووەتە بەر.“
یەكێتی لە كاتێكدا لە بەغداوە داوا دەكات مووچە نەنێردرێت، لە هەرێمی كوردستانیش هانی خۆپیشاندان بایکۆت و دەدات. هەروەك پێشتر ماڵپەڕی (زەمەن)ی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاندراوی گرووپێكی بە ناوی (كۆنگرەی ئازادی و گۆڕانكاری) بڵاو كردووەتەوە كە تێیدا ئاشكرایان كردووە، یەكێتی لە كاتێكدا چەند مانگێك لەمەوبەر سەدان مامۆستای لەسەر بایكۆت و ناڕەزایی سزا داوە، كەچی ئەمڕۆ داوای بایكۆت دەكات.
هەر لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، یەكێتی بەم كارەی دەیەوێ بە بەردێك دوو چۆلەكە بپێكێت، لە لایەک وەک کارتی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی و حزب و لایەنەکاندا بەکاری بهێنێت، لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت بەر بە فراوانبوونەوەی ناڕەزایەتییەكان بگرێت.
لای خۆیەوە، عەبدوڵای مەلا نووری، پەرلەمانتاری پێشووتری گۆڕانیش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئەم هەوڵەی یەكێتی بە ”مەتەڵێکی سەخیف“ ناو بردووە و نووسیویەتی: ”لە دونیادا موعارەزە پێشی خەڵک دەکەوێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، لێرە دەسەڵات دەیەوێ بە خەڵکی بێ مووچە، شەڕی وەرگرتنی پۆست بکات بۆ خۆی.“
ڕوونیشی كردووەتەوە: ”کورت و پوخت، بایکۆتی مووچەخۆران نەک بۆ مووچە، بەڵکوو بۆ ئەوەی یەکێتی پۆستی زیاتر لە پارتی وەربگرێ.“