رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەوانیدا بڵاوی کردەوە:
جانتاکەی “شنیار ئەنوەر” بایی 5500$ ( 55 وەرەقەیە !)
ــ جانتای پەرلەمانتارەکە لەمارکەی گرانبەهای فەڕەنسی “لوغیس ڤیتنە”
ــ تەنها ٣ پارچە لە جلەکانی شنیار بایی حەفتا وەرەقەیە !
زنجیرەیدووەم #تحقیقیڕۆژنامەوانی
جانتای پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی “شنیار ئەنوەر حەسەن” مارکەی گرانبەها و بەنێوبانگی Saint Laurent ( واتا گروپی لوغیس ڤیتن )ی ،فەڕەنسیە و بەهاکەی بەداشکاندنەوە 5500$ واتا پەنجا و پێنج وەرەقەیە .
کۆمپانیاکە تەنها جانتای گرانبەها و ڕاقی دروست دەکات بۆ کچ و ژنە ملیۆنێر و مۆدێل و ئەکتەر و بزنسمانەکان بەو پێیەی جانتاکان تایبەتن و لە جلدی ( تیمساح و چەند گیاندارێکی تر دروست دەکرێن و تێچویان خەیاڵیە ).
شنیار و هاوسەرەکەی خاوەنی ڤێلایەک لە ئەمریکا و ڤێلایەک و باخێک و شووقەیەکی گەورەن لە شاری سلێمانی ،
وە موچەیەکی هەشت ملیۆنی خانەنشینی هاوژینەکەی و هەشت ملیۆنی خۆی و چوار پاسەوان ..!
ــ ئەو جانتایە بەدەستی دوو لە ئیبەی بە 3500$ واتا سی و پێنج وەرەقەیە !
ــــــــــــ تب١ /
ئەمە زنجیرەیەک کارە لەسەر ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان و پەرلەمانتاران بەهەمویانەوە ، چونکە ئەوان نوێنەری خەڵکن و ئەمەش گرنگی خۆی هەیە لە سەحافەدا ..!
تب٢ /
دەستەی دەستپاکی حەقە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم سەروەتە سەرچاوە نادیارانە بکەن ، چونکە لە کاتی حەملەی انتخابی دا کاندیدەکان زۆر هەژار دەرئەکەون ..!
بەشدار بازیانی