کوردستانگرنگ

ئەفسەرەی یەکێتی کارەبای نزیک کۆرمۆر ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکات

ئەو ئەفسەرەی تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی رۆژنامەنوسێک، دەیەوێت کارەبای نزیک کۆرمۆر ڕادەستی عێراق بکات.

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا بەناوی عارف عەبدلجەلیل حەمامی کە نوێنەری قەزای شەترەی پارێزگای زیقارە لەگەڵ ئەفسەرێکی فیرقەی دووی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی تەحسین تەها بەپلەی عەقید دەیانەوێت تۆڕی کارەبای گوندی قەشقەی نزیک کێڵگەی کۆرمۆر ڕادەستی حکومەتی عێراق بکرێت لە کاتێکدا گوندەکە سەر بە ناحیەی قادرکەرەمی قەزای چەمچەماڵەو دەکەوێتە ئەمدیوی کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە.

بەپێی چەند بەڵگە نامەیەک کە دەست کەوتووە پەرلەمانتارە شیعەکەی نوێنەری پارێزگای زیقار داوای لە زیاد فازڵ وەزیری کارەبای عێراق کردووە تۆڕی کارەبا بۆ گوندی قەشقە ببات و وەزیر ڕەزامەندی داوە بەو مەرجەی وەزارەتی کارەبای عێراق خاوەنی تۆڕەکەو وەرگرتنی کرێی کارەبا بێت.

ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کارەکانی لە هەرێم ڕایی کردووە. بەپێی بەڵگەنامەیەکی تر بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕەزامەند بووە تۆڕەکە بۆ حکومەتی عێراق بێت و دانانی پێوەر و وەرگرتنی پارەی کارەبا و خوێندنەوە و داهاتەکەی بۆ بەغدا بێت. لە کاتێکدا گوندەکە تۆڕی کارەبای پێ بگات کارەبا لە ناحیەی قادرکەرەم و تۆڕی کارەبای هەرێمەوە وەردەگرێت و گوندەکە نزیک کێڵگەی کۆرمۆرە و لەڕووی ئیداریەوە سەربە هەرێمە.

بڕیاری ڕادەستکردنی تۆڕی کارەبای گوندەکە بەحکومەتی عێراق بەبێ ئاگاداری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەردراوە کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دۆسیەی غاز و کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن و بەبێ ئاگاداری ئەوان لە سلێمانییەوە نوسراو بۆ هەولێر کراوە و بۆ ئەنجامدانی کارەکەی پەرلەمانتارە شیعەکەو وەزیری کارەبای عێراق هەمان ئەفسەر گرفتی بۆ گەیاندنی کارەبا بە گوندەکە دروست کردووە کە بڕیاربوو لەم مانگەدا لەڕێگای سندوقی پەرەپێدانی وەزارەتی پلاندانانەوە پێش کۆتای ئەمساڵ کارەبای پێ بگات. لە ژێر فشاری ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکەی پەرلەمانتارە شیعەکەو وەزارەتی کارەبای عێراق شکست بە هێنانی کارەبا لەلایەن سندوقی پەرەپێدانەوە هێنرا و لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕێگریەکانی ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵی کوشتنی وریا عەبدالخالق ڕۆژنامەنوسی بوار دراو لەلایەن دوو کەسەوە کە یەکێکیان پاسەوانی ئەفسەرەکەیە بریندار کرا.

رۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە فەرمانی ئەو ئەفسەرە دوو کەس هەوڵی تیرۆرکردنی وریا عەبدولخالق دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن. ڕۆژی رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون. بەڵام تا ئێستا یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیر نەکراوە.

بوار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button