رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزیری پێشمەرگە: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی بەهێزی و گەشەسەندندایە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە،دەڵێت؛ شۆڕش ئیسماعیل،وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگە و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچە و ١١ فیرقەی سەربازیدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە فریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و لیواروکن بەختیار محمد، ئەمینداری گشتی و لیواروکن عمر،فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و بەرێز نەجات علی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠ی هێزی پێشمەرگە تێیدائامادەبوون. وەزیری پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچەی سەربازیی و ١١ فیرقەی سەربازیدا رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئێستادا لە قۆناغی گەشەسەندن و بەهێزبووندایە و هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانییە لە ژێر سەرکردایەتی کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی رایگەیاند: چاکسازی بنەما و ئەولەویەتی کارکردنمانە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە هەوڵەکانمان لە خێراتر و چڕتر بکەینەوە بە یەک ئاراستە و ئیرادەی بەهێزەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی کە لە ماوەی کارکردنمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵداین و بەردەوامین
لە کۆتایدا هەمووان گفتگۆی بەرنامە و پلانی ئایندەیان کرد و وەزیری پێشمەرگە ئامادەبووانی راسپارد کە کاروبارەکانیان چڕتڕ بکەنەوە و ئەوەی بەرنامەرێژی بۆکراوە جێبەجێ بکرێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button