کوردستانگرنگ

لێدوانێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانی مووچەمان چارەسەر کردووە و وامان کردووە هیچ بیانوویەک بەدەست بەغدا نەمێنێت.”

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 12-12-2024) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “ئێمە ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەکەی هەیە، بەبەردەوامی تیمەکانمان لەسەر هێڵن، هەفتانە یان مانگانە تیمەکانمان چەند جارێک دەچنە بەغدا.”

هەروەها گوتی “مانگی 10، تیمی تەکنیکیی ئێمە 4 هەفتە لەوێ بووە و، بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانیان چارەسەر کردووە، ئێستاش دەتوانین بڵێین هیچ بیانوویەکی وا بەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە کە مانگی 7 نزیکەی 600 ملیار دیناری لە ئێمە بڕی، بەبیانووی هەندێک کێشە، بەڵام ئێستا هەموو بابەتەکان چارەسەر کراون.” 

کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و داواکارییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی تاوتوێ دەکات. رووداو زانیویێتی هەرێمی کوردستان داوای 230 ملیار دیناری دیکە دەکات؛ بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق رازی نییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button